بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌ سه‌ردانی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ دەکات
وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌ بۆ پیرۆزبایی كردن له‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد له‌ سلێمانی‌.

وه‌فده‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ پێكهاتبون له‌ عیماد یوخه‌نا بڕیارده‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌ و یه‌عقوب گۆرگیس ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و تۆنی‌ جۆنسن ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و لێپرسراوی‌ لقی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ و ئامانج نه‌جیب ئه‌ندامی‌ كوتله‌ی‌ رافیده‌ین له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فده‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ ئاشوری‌ پیرۆزباییان له‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كرد و دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
30/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .