وەفدێکی یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی‌ له‌وه‌فدێكی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كرد و دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمیان تاوتوێكرد.

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

وه‌فده‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوه‌ پێكهاتبو له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ و جه‌ماوه‌ریی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌كردایه‌تی‌.
وه‌فده‌كه‌ په‌یامی‌ پیرۆزبایی و پشتیوانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیان گه‌یانده‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ‌و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هیوایانخواست له‌ داهاتودا بتوانن بره‌و بده‌ن به‌ په‌یوه‌ندی‌ زیاتری‌ نێوان هه‌ردولا.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رێگه‌ی‌ ئاشتیانه‌ كردوه‌ خوازیارن هه‌رچی‌ زوه‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سیاسی ‌و دارایی بكرێت.
30/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .