وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکەن
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن پێشوازیان له‌وه‌فدێكی‌ باڵای‌ كونسوڵخانه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كرد له‌ سلێمانی‌.

وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاغای‌ مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ سلێمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرا و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا پیرۆزباییان له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن.

ئاغای‌ مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵگه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، روداوی‌ گرنگ له‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئه‌و پرۆسه‌ی‌ خۆرێكخستنه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بو له‌دوای‌ مه‌رگی‌ كاك نه‌وشیروان، ئێمه‌ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خاڵێكی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ پشتبه‌ستنی‌ به‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بێ بونی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان میراتی‌ خه‌بات و تێكۆشانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ كه‌ كاریزمایه‌ك بو بۆ خه‌باتی‌ دموكراسی‌.

له‌به‌رامبه‌ردا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان باسی‌ له‌وه‌كرد، مه‌رگی‌ كاك نه‌وشیروان خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌ بو بۆ گه‌لی‌ كوردو پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ و نیشتیمانییه‌كه‌ی‌، كاك نه‌وشیروان رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بو به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كورد له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌.
31/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .