ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان سەردانی گۆڕانیان كرد
دەستەی باڵای ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان سەردانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیان كرد و بە بۆنەی هەڵبژاردنیانەوە پیرۆزباییان لێكردن. 

وەفدێكی دەستەی باڵای ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان، كە پێكهاتون لە (29) تۆڕ و رێكخراوی هەرێمی كوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە سلێمانی كرد و بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پیرۆزباییان ئاراستەكردن.

وەفدەكە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد؛ هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، پەیوەندی تەواوی بە نیشتمانەوە هەیە ‌و خوازیاریش بون كار بۆ چارەسەركردنی بژێوی خەڵك و تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان لایەنەكان بكرێت.
31/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .