گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی جەخت لە یەكهەڵوێستی بۆ چارەسەری كێشەكان دەكەنەوە
بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆبونەوەیەکدا جەخت لە یەك هەڵوێستی بۆ چارەسەری كێشەكان دەكەنەوە و رایدەگەیەنن؛ یەكەم هەنگاو بۆ چارەسەى کێشەى نێوان لایەنە سیاسیەکان باشكردنی بژێوی خەڵكە.

ئەمڕۆ دوشەممە، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، وەفدێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە سلێمانی و لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە پێشوازیان لێكرا.

رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند جگە لەوەی هیوای سەركەوتنیان بۆ رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن خواستوە، جەختیان لە یەكهەڵوێستی لە پرسە سیاسیەكان كردوەتەوە.

لاى خۆیەوە، شۆڕش حاجی سكرتێری كاروباری خەڵك لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند؛ لەماوەی رابردودا كۆمەڵ و گۆڕان لە زۆربەی پرسەكاندا هاوهەڵوێست بون و لە داهاتوشدا هەروا دەمێننەوە.

وتیشی: "یەكەم هەنگاو لای ئێمە بۆ چارەسەری كێشە سیاسیەكان باشكردنی بژێوی خەڵكە، ئەوە جگە لەجەخت كردنەوە لە سەروەری یاسا و پاراستنی دیمموكراسی كە خەباتی زۆرمان لە پێناودا كردوە".
31/07/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .