رێكخه‌ری‌ گشتی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ بۆ میدیای‌ ئازاد دوپاتكرده‌وه‌
سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوی پاڵپشتی‌ میدیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، بۆ پیرۆزباییكردن سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش پشتیوانی‌ بۆ میدیای‌ ئازاد دوپاتكرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوی‌ پاڵپشتی‌ میدیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (ئای‌ ئێم ئێس)، بۆ پیرۆزباییكردن له‌ رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕان، سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و سوپاسی‌ میدیای‌ گۆڕانیشیان كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵی‌ رابردودا پشتیوانی‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و رێكخراوی‌ پاڵپشتی‌ میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ كردوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌و دو رێكخراوه‌ كرد و رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ داهاتوشدا پشتیوانی‌ سه‌رسه‌ختی‌ میدیای‌ ئازاد و باشكردنی‌ هه‌لومه‌رجی‌ كایه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ و رۆژنامه‌وانان ده‌كات.

01/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .