رێکخەری گشتی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانی‌ پێناسراوه‌
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌یامێكدا سوپاسی‌ هه‌مو ئه‌و حیزب ‌و كه‌سایه‌تیی‌ ‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ته‌له‌فۆن، یان نامه یان به‌سه‌ردانی كردن، پیرۆزبایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن ‌و رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردوه‌.

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جه‌خت ده‌كاته‌وه کە‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپ ‌و ئامانجانه‌ی‌، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ پێناسراوه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ سوپاسنامه‌كه‌یه‌:

له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن، پڕ به‌دڵ سوپاسی‌ هه‌مو ئه‌و حیزب ‌و كه‌سایه‌تیی‌ ‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ته‌له‌فۆن، یان نامه‌، یاخود به‌سه‌ردانی كردن، پیرۆزبایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان لێكردوین.

هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ‌و خه‌ڵكی‌ كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپ ‌و ئامانجانه‌ی‌، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ پێناسراوه‌ ‌و كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ ‌و به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌ نیشتمانیی‌ ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ 
رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
31-7-2017

01/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .