حاكمی‌ پێشوی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
حاكمی‌ پێشوی‌ عێراق ‌و كۆلۆنیل ریچارد ناب ‌و پارێزگای‌ كه‌ركوك سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن.

نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی‌، جه‌ی‌ گارنه‌ر حاكمی‌ سه‌ربازی‌ پێشوی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق به‌ یاوه‌ری‌ هه‌ریه‌ك له‌كۆلۆنیل ریچارد ناب ‌و پارێزگای‌ كه‌ركوك سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایان كردو له‌لایه‌نه‌  له‌ نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا پێشوازیان لێكرا.

جه‌ی‌ گارنه‌ر رۆڵی‌ كاك نه‌وشیروانی‌ له‌ خه‌بات ‌و تێكۆشان بۆده‌سته‌هێنانی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ به‌رز نرخاند.

هه‌رله‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوایه‌مین گۆڕانكاری‌ ‌و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق.
06/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .