سبه‌ینێ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
سبه‌ینێ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی‌ سیاسییه‌وه‌ ده‌كات به‌تایبه‌ت گفتوگۆی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان .

د.ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆببێته‌وه‌.

وتیشی‌ :"كۆبونه‌وه‌كه،‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی مانگانه‌ ده‌بێت و جڤاتی‌ گشتی‌ گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكه‌وه‌ له‌وانه‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ‌و پرسی ریفراندۆم ‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".
10/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .