بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ هه‌وڵێكی نایاسایی دابێت بۆ دانانی‌ پارێزگاری سلێمانی
ژووری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ هه‌وڵێكی نایاسایی دابێت بۆ دانانی كه‌سێك بۆ پۆستی  پارێزگاری سلێمانی. 

له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ڕایگه‌یاندبوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای پارێزگاكانه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی سه‌ردار قادر پارێزگاری پێشووی سلێمانی دابنێت، ژووری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی بۆ پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشانیكردووه‌، یاساییه‌ و هیچ هه‌وڵێكیشیان نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ شێوه‌ی نایاسایی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاری بكه‌ن.



.
10/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .