كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد
بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دۆخی سیاسی هەرێم ‌و چەند پرسیكی گرنگ، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.

عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی پێشوازیكرد لە كێن گرۆس كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم و لە دیدارێكدا كە محەمەد تۆفیق رەحیم سكرتێری كاروباری ژورەكان لە خانەی راپەڕاندن و  ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكان ئامادەی بون گفتوگۆیان كرد لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و پرسی ریفراندۆم و ئاساییكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان سەرجەم ئەو كێشەو ناكۆكییانەی ئێستا لە نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكاندا هەن.

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا هیوای خواست هەمو لایەنەكان بەسەر كێشەكاندا زاڵبن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی هەمو لایەك ‌و پاراستنی یەكڕیزیی نیشتیمانی و بەردەوامی گفتوگۆ و دیالۆگ، بۆ ئەوەی هەمو لایەنەكان بگەنە رێككەوتن.
12/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .