وێنە؛ کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بەردەوامە
کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دەستیپێکرد و تائێستا بەردەوامى هەیە.

وەک بڕیار بو سەعات (10:00)ى ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکرد، پێشتریش جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د، سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ کۆبونەوەکە به‌سه‌رپه‌رشتی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ئەنجام دەدرێت کە "كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ و چاره‌نوسساز ده‌بێت، چونكه‌ تێیدا جڤات بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌دات له‌سه‌ر كۆی‌ پرسه‌كان".

جەختی لەوەش کردەوە؛ گرنگترین خاڵ لای‌ گۆڕان، باشكردنی‌ ژیان ‌و بژێوی‌ فه‌رمانبه‌ران ‌و هاوڵاتیانه‌ و له‌ هه‌مو قۆناغه‌كا‌ندا بزوتنه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌كاته‌وه‌.

12/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .