ئەندامێکى جڤات: بڕیارێک دەدەین بیسەلمێنێت گۆڕان لە خزمەتی خەڵکدایە
ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى رایدەگەیەنێت؛ زۆر بە وردی و وردبینییەوە  لە پرسە چارنوسسازەکان دەڕوانین و دەمانەوێت بڕیارێک بدەین کە بیسەلمێنێت گۆڕان لە خزمەتی خەڵکدایە.

کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بەردەوامە و لەبارەى ناوەڕۆکى گفتوگۆکان و ئەو بڕیارانەى گەڵاڵە دەکرێن، د.ئیسماعیل نامیق ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ نامانەوێت بڕیارێکی بەپەلە بدەین و گەلەکەمان توشی ئازارێکی دیکە بکەین.

وتیشى:"دەمانەوێت بڕیارێک بدەین کە بیسەلمێنێت گۆڕان لە خزمەتی خەڵکدایە، بۆیە هیچ بڕیارێکی بەپەلە نادەین کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نەبێت و کۆبونەوە لەگەڵ هیچ لایەنێکیش ناکەین ئەگەر لە بەرژەوەندی خەڵک و نیشتیماندا نەبێت".

وتیشى:"ئێمە لەژێر خواستی خەڵکداین نەک هیچ لایەنێکی دیکە، بۆیە ئەوەی زۆر بە لامانەوە گرنگە ئەوەیە کە دەمانەوێت بڕیاری چارەنوسساز بدەین".

12/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .