كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆتاییهات
كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆتاییهات و ،جڤاتی‌ نیشتمانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ بژێوی‌ خه‌ڵك ئه‌وله‌یه‌وییه‌تی‌ كاره‌كانی‌ ده‌بێت له‌ داهاتوودا، داوای‌ دیاریكردنی‌ سه‌قفی‌ زه‌مه‌نیش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤاتدا پرسی ریفراندۆم ‌و پرسی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان بزوتنه‌وی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا به‌ تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تاوتوێكران.

 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا، جڤاتی‌ نیشتمانی‌ پێداگریكردوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ باشكردنی‌ بژێوی‌ خه‌ڵك ئه‌وله‌یه‌وییه‌تی‌ كاره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌بێت له‌ داهاتوودا ‌و هه‌روه‌ها هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیش ڕه‌تناكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵكدا بێت.

جڤاتی‌ نیشتمانی‌، هه‌روه‌ها داوای‌ دیاریكردنی‌ سه‌قفی‌ زه‌مه‌نی‌ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان ‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌ ده‌زگا شه‌رعییه‌كانه‌وه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت و پاش كه‌مێكی‌ تر جڤاتی‌ نیشتمانی‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.
13/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .