وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل موراد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

عادل موراد به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ رێكخه‌ری نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كرد و پاشان هه‌ردولا گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی دۆخی كوردستان و پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ به‌ دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌گرنگ دانرا و هه‌ردولاش پشتیوانیی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه‌ و ماده‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دوپاتكرده‌وه‌.
15/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .