باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد له‌ سێمانی‌ و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ ژوره‌كانی‌ له‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌ییبون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمه‌و بۆچونی‌ خۆیان به‌باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق راگه‌یاند و تێدا جەختیانکردەوە كه‌ پێویسته‌ پێش هه‌مو شتێك ژیان ‌و گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان چاك بكرێت ‌و پێویسته‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاسییبكرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م پرسه‌ سیاسیه‌كانیش له‌ رێگه‌ی‌ داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه‌ بڕیاری‌ لێبدرێت.

23/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .