كونسوڵی ئیتاڵیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم ‌و پرسی ریفراندۆم كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێم، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

ئەمڕۆ دوشەممە، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە سێرێنا مورۆنی كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمى کوردستان.

لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی محەمەد تۆفیق رەحیم، سكرتێری كاروباری ژورەكان لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسیەكان، گفتوگۆیانكرد لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم و پرسی ریفراندۆم و پەیوەندی سیاسی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان.

كونسوڵی ئیتاڵیا هیوای خواست كێشەكان بەگفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەربكرێن و بزوتنەوەی گۆڕانیش جارێكی دیکە جەختیكردەوە كە پێویستە بەر لەهەمو شتێك كێشەی موچە و بژێوی ژیانی خەڵك چارەسەربكرێت.
29/08/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .