گۆڕان و زەحمەتکێشان کۆبونەوە
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم پرسی ریفراندۆم، وه‌فدێكی‌ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌كردایه‌تی‌ پێكهاتبون، سه‌ردانی مەکۆی سەرەکی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر سكرتێری‌ كاروباری‌ فراكسیۆنه‌كان لە خانەی راپەڕاندن، پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردولا گفتوگۆیان كرد له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم ‌و بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان.
01/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .