پەیامێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان و تەواوی گەلانی مسوڵمان دەكات.   

دەقى پەیامەکە:  

ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە هاندەرێك بێت بۆ پتەوكردنی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمان، كە ببێتە مایەی خێروخۆشی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و چاككردنی باری ژیان و بژێوی هاوڵاتیان. بەمەش دەتوانین روبەڕوی ئاڵەنگارییەكانی پێش خۆمان ببینەوە و ببێتە ماكی سەركەوتن و زامنی ئایندەیەكی رۆشن بۆ نەوەكانی داهاتو. 

بە پێویستیشی دەزانین، بە تایبەت پیرۆزبایی لە كەسوكاری شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بكەین كە لە سەنگەری پاراستنی خەڵك و خاكی نیشتیماندان. هەر سەركەوتوبن
بزوتنەوەی گۆڕان 
31/ ئابی 2017
01/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .