کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەش کۆتایی هات

کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات.

سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستی پێکرد.

پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) لەشوێنی کۆبونەوەکەوە رایگەیاند: لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشدا کە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم و ئاسایی کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

پێشتر ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا پرسی گه‌رمی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌.

06/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .