ئەندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆچى دوایى کرد
بزوتنەوەى گۆڕان کۆچى دوایى حەمە ئاوات شێخ سدیق، تێکۆشەر و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەکە رادەگەیەنێت.

دەقى راگەیەنراوى بزوتنەوەی گۆڕان:
ئەمڕۆ (11/9)، کاک (حەمە ئاوات شێخ سدیق) تێکۆشەر و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپڕەوە کۆچی دوایی کرد. بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی رادەگەیەنین.

کاک حەمە ئاوات لە مێژوی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەماندا یەکێک بوە لە کادیر و پێشمەرگە دڵسۆزەکان و بەبێ ماندوبون و دابڕان لەم خەباتە هەتا ئەمڕۆ لەبەرەی خەڵک و مافە رەواکانیدا بوە.

پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و هاوڕێیانی کاک حەمە ئاوات دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

 بزوتنەوەی گۆڕان
 11/9/2017
11/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .