باڵیۆزو کونسوڵی ئەمەریکا سەردانی گۆڕان دەکەن
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: واشنتۆن داواده‌كات ریفراندۆم بۆ كاتێكی‌ دیکە دوابخرێت، چونكه‌ ئه‌مەریكا دان به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌دا نانێت.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێشوازیكرد له‌ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق ‌و كێن گرۆس كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌مىریكا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماده‌ی‌ بون، هه‌ردولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق.

باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق به‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ راگه‌یاند: ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌دا نیه‌ له‌م كاته‌دا و داواده‌كات بۆكاتێكی‌ گونجاوتر دوابخرێت، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ واشنتن دان به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌دا نانێت ئه‌گه‌ر بكرێت.

دۆگلاس سیلێمان، باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق ئه‌وه‌شی به‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یاندوه؛‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه،‌ چونكه‌ ده‌بێت هۆی‌ ئاڵۆزی‌ زیاتر.

 دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ گۆڕان هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆز و كونسوڵی‌ ئه‌مەریكا، سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد، جارێكی‌ دیکە وه‌فدی‌ ئه‌مەریكا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی كاك نه‌وشیروان نیشاندا و به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ رۆڵی‌ كاك نه‌وشیروان كرد.
11/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .