بەڕێوەچونی پرسه‌ی‌ حه‌مه‌ ئاوات لە سلێمانی
به‌ ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان و كه‌سوكار و هاوڕێیانی‌ پرسه‌ی‌ حه‌مه‌ ئاوات شێخ سدیق تێكۆشه‌ری‌ دێرین و هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ عه‌لی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چو.

له‌ پرسه‌كه‌دا نوێنه‌ری‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شداریان كرد و به‌شێك له‌ هاوڕێیان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ شاخیش هه‌ڵوێست و خه‌بات و تێكۆشانی‌ حه‌مه‌ ئاواتیان له‌ خه‌باتی‌ شاخ و شار به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و رایانگه‌یاند حه‌مه‌ ئاوات به‌درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ خه‌باتی‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی‌ كردوه‌ و دژی‌ زوڵم و سته‌م و داگیركاری‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

راشیانگه‌یاند؛ له‌ دواین وێستگه‌ی‌ خه‌باتیدا حه‌مه‌ ئاوات رێگای‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌ڵده‌بژێرێت و تادوا چركه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی‌ به‌رنامه‌كانی‌ گۆڕان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و نادادیی ده‌دات.
13/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .