جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڕیاری‌ كۆتایی خۆی‌ ده‌دات له‌ باره‌ی‌ پرسی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌دم سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ سەعات شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سكرتێری‌ جڤاتی‌ نشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بڕیاری‌ كۆتایی خۆی‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌.
14/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .