مه‌راسیمێك بۆ كۆچی‌ دوایی‌ حه‌مه‌ ئاوات رێكده‌خرێت
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی‌ حه‌مه‌ ئاوات پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین و ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ مه‌راسیمێكی‌ ماته‌مینی‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 9:00ی‌ پێشنیوه‌ڕۆ له‌ سه‌ر گڵگۆی‌ حه‌مه‌ ئاوات له‌ گۆڕستانی‌ عه‌بابه‌یلێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

حه‌مه‌ئاوات شێخ سدیق، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایك بوه‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ به‌سه‌ركه‌وتویی‌ ته‌واو كردوه‌ تا به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆم، یه‌كێك بوه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ قوتابیان، له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ست پێكردنییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شۆڕشێ نوێوه‌ كردوه‌ و چه‌ندین جار له‌مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و كه‌مئه‌ندامی‌ سه‌نگه‌ر بوه‌، له‌ خه‌باتی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا چاونه‌ترس و ئازاو دڵسۆز بوه‌ و به‌شداریی‌ ده‌یان چالاكی‌ و نه‌به‌ردی‌ كردوه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵسوڕاوه‌ چالاك و دڵسۆزه‌كان و دوایین پله‌ی‌ ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بوه‌.
15/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .