کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی کۆتایی هات

دوای سێ رۆژ لە دانیشتنی بەردەوام، کۆبونەوەی ئەمڕۆ هەینی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و بڕیاریدا کە فراکسیۆنی گۆڕان بەشداریی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان نەکات.

بۆ گفتوگۆ و وەرگرتنی دوابڕیار لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ریفراندۆم و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی رێکخەری گشتی، ئەمڕۆ هەینی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە و لەکۆتاییدا بڕیاری پێویست لەسەر پرسەکان درا و کۆبونەوەکە کۆتایی پێهات.

رۆژانی (13) و (14)ی ئەم مانگە جڤاتی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دو کۆبونەوەی لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ریفراندۆم و هەڵوێست و بڕیاری بزوتنەوەکە ئەنجامدا و کۆبونەوەی ئەمڕۆ هەینی درێژەپێدەری کۆبونەوەکانی پێشو دەبێت.

15/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .