وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد

بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و پرسی ریفراندۆم وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

ئێواره‌ی‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ كاروباری‌ ژووره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندرۆ تێرنه‌ر كاربه‌رێكه‌ری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌ عێراق.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژووری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌بوون گفتوگۆیانكرد له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم و هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن. 
18/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .