سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی‌ بۆ دواخستنی‌ ریفراندۆم خراونه‌ته‌رو، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن پێشوزاییان له‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كرد و گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق و پرسی ریفراندۆم و ئه‌و پێشنیازانه‌ی‌ كه‌ خراونه‌ته‌ڕو بۆ دواخستنی‌ ریفراندۆم. 

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ئه‌و پێشنیازه‌ی‌ خۆی‌ خسته‌ڕو كه‌ بۆ دواخستنی‌ ریفراندۆم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان باسی كردبو، دواتر له‌باره‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گفتوگۆیانكرد.
23/09/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .