رونکردنەوەیەک لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رونکردنەوەیەک پەیوەست بە  لیدوانەکان و خستنەڕوی هەندێ زانیاری و بەڵگە لەسەر رێباز حەملان بڵاو دەکاتەوە.

دەقى رونکردنەوەکە:
پەیوەست بە لیدوانەکانی بەڕێز (عەلی حەمە ساڵح) تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (رێباز حەملان) و خستنەڕوی هەندێ زانیاری و بەڵگە لەسەر ناوبراو، پێویستە رای گشتی و دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ئەو زانیاریانە دو جۆرن:-

جۆری یەکەم: ئەو زانیاریانەیە کە لە راپۆرتەکانی چاودێری دارایدا هاتوە، ئەو راپۆرتانەش لە روی کاڕگێڕی و یاساییەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تا ئەو لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێ زانیاریەکانی ناو راپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێ.

جۆری دوەم: ئەو زانیاریانەیە کە تەنها لە چوارچێوەی گوماندابون و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپیکراوی لەگەڵدا هاوپێچ نەکراوە.
03/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .