وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شدارییان له‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال كرد
وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شدارییان كرد له‌ مه‌راسیمی‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنیش رایگه‌یاند نه‌خۆشكه‌وتن و كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌بو بۆ ئه‌م دۆخه‌ ناسكه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ تێدایه‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می‌ و سه‌ره‌خۆشی‌، وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمی‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال كرد له‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، شۆڕش حاجی‌ ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی‌ مام جه‌لال و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی‌ یه‌كێتی‌، رایگه‌یاند نه‌خۆشكه‌وتن و كۆچی‌ دوایی‌ مام له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و ناسكه‌دا خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌لی‌ كورد و شوێنی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ به‌ ئاسانی‌ پڕنابێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا شۆڕش حاجی‌ راشیگه‌یاند، مام جه‌لال به‌ ئه‌زمون و لێهاتویی‌ خۆی‌ توانیویه‌تی‌ رۆڵێكی‌ گرنگ ببینبێت له‌ پاراستنی‌ یه‌كڕیزی‌ و ته‌بایی‌ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی‌ عێراقدا.

05/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .