بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پرسه‌ی‌ راگه‌یاند
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پرسه‌ی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال سكرتێری‌ گشتى یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان راگه‌یاند ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هه‌فته‌یه‌ك ماته‌م ده‌گێڕێت.

بەهۆى كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لاله‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاڵاكه‌ی‌ تا نیوه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌ و پرسه‌ی‌ راگه‌یاند. 

لاى خۆیەوە حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی‌ له‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت راگه‌یاند و بەوپێیە له‌ هه‌مو داموده‌زگاكانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاڵای‌ كوردستان ‌و عێراق بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك تا نیوه‌ ده‌هێنرێته‌ خواره‌وه‌.


دوای‌ ململانێیه‌كی‌ سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌، دوێنێ‌ (10/3) مام جه‌لال سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و سه‌رۆك كۆماری‌ پێشوی‌ عێراق له‌ ته‌مه‌نی‌ (84) ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی‌ دوایی كرد.
05/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .