قه‌ده‌ری شۆڕش و خه‌بات به‌یه‌كه‌وه‌ و كۆچی دواییش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌
له‌ناو ئاپۆره‌ی هاوڕێكانیاندا هه‌روه‌ك جاران وێنه‌ی‌ هاوخه‌باتی ‌و خه‌مخۆری‌ نیشتیمان ‌و تێكۆشانیان به‌رزكرایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تادوێنێ بۆ ته‌مه‌نی‌ پڕ له‌ ئه‌سرینیان بو، ئه‌مڕۆ بۆ پرسه‌و خه‌مێك بو، بۆ كۆستی مردنی‌ مام جه‌لال بو، كه‌ هاورێی ته‌مه‌نی‌ (50) ساڵه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بو.

وێنه‌ی‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال ئه‌وه‌ی‌ نیشانداین كه‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌م خه‌مه‌یان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی‌ یه‌كێتیدا به‌شكرد خه‌مێك كه‌ هێشتا برینی‌ مردنی‌ كاك نه‌وشیروان ساڕێژ نه‌ببو خه‌می‌ مردنی‌ مام جه‌لالیشی‌ هاته‌سه‌ر، هه‌ردولاش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ری شۆرش و خه‌بات به‌یه‌كه‌وه‌ و كۆچی دواییش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌، ئه‌م راستییه‌ له‌ خۆڕایی نییه‌. 

ئه‌مرۆ كه‌ له‌ یه‌ككاتدا له‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر هه‌ردولا به‌ده‌ست له‌ناو ده‌ستكردنی هاوڕێكانی رۆژانی سه‌ختی شۆڕشی نوێ ‌و هه‌مو ئه‌و ئاڵه‌نگاریانه‌ی‌ ئه‌و ساڵانه‌، گۆڕان ‌ویه‌كێتی پرسه‌یان بۆمام جه‌لال گێرا.

دوای‌ په‌نجا ساڵ له‌خه‌باتی‌ شاخ‌و شاریان مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك دوانه‌ی‌ رابه‌رایه‌تی‌ شۆرش، له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ له‌پرسه‌ی‌ مام جه‌لالدا پێكه‌وه‌ مێژوی‌ ئه‌و خه‌باته‌یان ده‌خسته‌وه‌ بیری‌ ئاماده‌بوانی‌ پرسه‌ی‌ ماته‌مینی مام جه‌لال كه‌ ئه‌وكات، له‌كه‌رت‌و تیپه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێرو داستانه‌كانی حه‌مامۆك ‌و سماقوڵی ‌و سه‌ری ره‌ش‌ و قه‌یوان ماوه‌ت و كه‌ركوك ‌و گه‌رمیان بڵێسه‌یان، جۆش ئه‌دا.
08/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .