هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان به‌شداری‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال دەکەن
له‌ سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان و خورماتو هاوشێوه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم مه‌راسیمی‌ ماته‌مینی‌ بۆ كۆچی دوایی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چو، به‌شداربوانی‌ پرسه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن: هێشتا برینی‌ له‌ده‌ستدانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێبه‌ری‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی‌ كورد ساڕێژ نه‌بو به‌داخه‌وه‌ كۆچی مام جه‌لالیشی‌ هاته‌ سه‌ر.

له‌چوارچیوه‌ی‌ ئه‌و مه‌راسیمانه‌ی‌ بۆ پرسه‌ی‌ كۆچی‌ دوای‌ مام جه‌لال به‌رێوه‌ده‌چێت له‌قه‌زای‌ سه‌یدسادق مه‌راسیمی‌ ماته‌مینی‌ بۆ مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چو، وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی‌ سه‌یدسادقیش به‌شداری‌ مه‌راسیمه‌كه‌یان كرد.

به‌شداربوانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نن؛ له‌ده‌ستدانی‌ هه‌ردو سه‌ركرده‌ی‌ كورد كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال له‌یه‌ك ساڵدا كۆستێكی‌ گه‌وره‌بو، خوازیاریشن بۆ ئاسوده‌ بونی‌ رۆحی‌ كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال رێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت.

هاوكات له‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانیش مه‌راسیمی‌ ماته‌مینی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چو، به‌شداربوانی‌ پرسه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن؛ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال دو سه‌ركرده‌ی‌ شۆڕشی‌ نوێ خه‌ساره‌تێك بو، به‌ ئاسانی‌ جێگه‌یان پڕناكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌قه‌زای‌ خورماتوش مه‌راسیمی‌ ماته‌مینی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چو، هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان به‌شداری‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لالیان كرد و به‌شداربوان رایانگه‌یاند؛ درێژه‌ پێده‌ری‌ رێبازی‌ ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه‌ ده‌بن.

رۆژی‌ سێی‌ ئه‌م مانگه‌ مام جه‌لال، سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و سه‌رۆك كۆماری‌ پێشوی‌ عێراق له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ته‌مه‌نی‌ (84) ساڵیدا‌ كۆچی دوایی كرد.

08/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .