په‌یه‌ده‌: خه‌باتی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت
هاوسه‌رۆكی‌ په‌یه‌ده‌ رایدەگەیەنێت؛ خه‌باتی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال کە دوانه‌ی‌ شۆڕش بون هه‌رگیز له‌ بیر ناكرێت، دەشڵێت: ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه‌ له‌ پێناو ئازادی‌ گه‌له‌كه‌یاندا خه‌باتیان كرد.

رۆژی پێنجشەممە وه‌فدێكی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوسه‌رۆكی‌ په‌یه‌ده‌ گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی‌ مام جه‌لال.

شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی‌ نوێی‌ په‌یه‌ده‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیا گۆڕان) رایگه‌یاند: خه‌باتی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال کە دوانه‌ی‌ شۆڕش بون هه‌رگیز له‌ بیر ناكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دو سەرکردەیە خه‌باتیانكرد بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ رژێمی‌ به‌عس و به‌دیهێنانی‌ ئازادی‌ بۆ گه‌له‌كه‌یان.
08/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .