سلێمانی‌: جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تاجه‌گوڵینه‌ی‌ له‌سه‌ر گڵكۆی‌ مام جه‌لال دانا

وه‌فدێكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆِران سه‌ردانی‌ دوامه‌نزڵی‌ مام جه‌لال سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیان كرد و تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی‌ دانا.

د. ڕه‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: مام جه‌لال ڕۆڵێكی‌ كاریگه‌ری‌ بینیوه‌ له‌ مێژووی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاریخوازی‌ كوردا.

وتیشی‌ مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان وه‌ك دوو هاوڕێی‌ دێرین توانیویانه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شۆڕشی‌ كورد توشی‌ شكست بوو له‌دوای‌ ساڵی‌ 1976 توانیان یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دابمه‌زرێنن و دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك دوانه‌یه‌ك لێك دانه‌بڕاو ڕۆڵێكی‌ گرنگیان بینیوه‌ له‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌لی‌ كورددا.

ڕاشیگه‌یاند: مام جه‌لال توانیویه‌تی‌ ببێته‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری‌ كورد و له‌ دوا كاته‌كانی‌ مام جه‌لالیشدا رێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئیمزاكرا كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكرایه‌ ئه‌وا باڵانسی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا ده‌هات..




.
15/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .