رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبونه‌وه‌
بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستا و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و كاركردن بۆ زه‌مینه‌سازی و گفتوگۆی ئاشتیانه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌كرا.

لای خۆیه‌وه‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
15/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .