جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبوه‌وه‌
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی و  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و دروستكردنی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی ده‌كات..

رۆژی هه‌ینی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبوه‌وه‌..

 د. ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌  ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شكستانه‌ی دوای ریفراندۆم دووچاری هه‌رێمی كوردستان بوون، چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن و له‌ناو ئه‌و راسپاردانه‌ش پێشنیاری دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی هه‌یه‌ كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسیه‌كان و دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی بكات، بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ جڤاتی نیشتمانی كۆبێته‌وه‌ و راسپارده‌كانی جڤاتی گشتی تاوتوێ بكات..




.
22/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .