ده‌قى بڕیاره‌كانی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ هه‌رێم
له‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا  د. شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ و بڕیاره‌كانی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ خسته‌ڕوو.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێ و سیستمی په‌رله‌مانی بچه‌سپێ
كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ و له‌ جێگه‌یدا حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی ده‌ستبكات به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ
حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كورستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه‌ و ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم
داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رابگرێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ دروستبكات بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ناوچه‌كانی دوز و كه‌ركوك و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و شێخان و زوممار و مه‌خمور ناوچه‌كانی تر
ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كه‌ین بۆسه‌ر موڵك و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و پێویسته‌ ده‌ستدرێژیكاران راده‌ستی دادگا بكرێن


.
23/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .