قه‌یرانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

(قه‌یرانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رەهەندەکانی وازنەهێنانی بارزانی لە پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم) نوێترین راپۆرتی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، قۆرخکردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان، گەیشتوەتە ئاستێک کە راستەوخۆ کاریگەری کردوەتە سەر ئاراستەکردنی ژیانی دانیشتوانی هەرێم، بەجۆرێک سەرچاوەی گرفتە ئابوری، سیاسی و تەنانەت کۆمەڵایەتیەکانیش گرێدراون بە قۆرخکردنی دەسەڵاتەوە، بەتایبەت قۆرخکردنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕو، دوای ئەوەی ماوەی ولایەتی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم کۆتایهات، بەڵام ئامادە نەبو دەستبەرداری ئەو پۆستەی ببێت، بەو میتۆدەی کە زیاتر لە جیهانی سێیەمدا پەیڕەو دەکرێت، بارزانی بە نانەوەی تەنگژەی زیاتر، لە هەوڵدایە بۆ پتەوکردنی پێگەکەی لە دەسەڵات، چونکە سەرجەم قۆناغە یاسایی و شەرعیەکانی دەسەڵاتی خۆی لەدەستداوە.

ئامادەکردنی راپۆرت: نەبەرد محەمەد

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەکە کلیک لەم لینکە بکە

25/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .