بزوتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى بنەماڵەى عەلى عەبدوڵا دەکات

بزوتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى خانەوادە و بنەماڵەى عەلى عەبدوڵا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ کاک عه‌لی هه‌مو ته‌مه‌نی بۆ تێكۆشان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخانكردبو.

 

پرسه‌نامه‌

بۆ/ بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌‌ی (عه‌لی عه‌بدوڵا)ی تێكۆشه‌ر

به‌داخ و خه‌مێكی قوڵه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (عه‌لی عه‌بدوڵا)، تێكۆشه‌ری دێرینی خه‌باتی رزگاریخوازی میله‌ته‌كه‌مانمان بیست.

كاك عه‌لی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ تێكۆشان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخانكردبو. له‌شار و شاخدا پێشمه‌رگه‌ی شۆڕش و ئاوه‌دانی بو.

دوباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ به‌ڕێزتان راده‌گه‌یه‌نین، داوا كارین له‌ خوای گه‌وره‌ گیانی كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

25/10/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .