خانەی راپەڕاندن و ژمارەیەك لە رایەڵە و هەڵسوڕاوانی گۆڕان كۆبونەوە

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتاوێكردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و رایەڵەكانی بزوتنەوەكە كۆبوەوە.

هەریەكە لە عوسمانی حاجی مەحمود و د.شۆڕش حاجی ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵوسڕاوان و رایەڵەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە و تاوتوێى دوایین پێشهاتەكان و هەنگاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كرا بۆ باشتركردنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و رزگار كردنی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئەو ئاڵنگارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و كۆتایی هێنان بە سەرجەم قەیرانەكان.

هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی ئێستای هەرێم و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی كرا و ئەركەكانی ئەو حكومەتەش بۆ بەشداربوانی كۆبونەوەكە رونكرایەوە.

01/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .