راگه‌یاندراوێك له‌ میدیای گۆڕانه‌وه‌
میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، بەتوندی شەهیدکردنی رۆژنامەنوسی کورد ئەرکان شەریف کامیرامانی تەلەفزیونی کوردستان لەداقوق سەرکۆنە دەکات، شەهید کردنی ئەو رۆژنامەنوسە لەناو ماڵی خوێدا لەداقوق مایەیی خەمێکی قوڵە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە وسەرخۆشی لەخۆمان و کەس وکار و هاورێ و هاوکارانی دەکەین .

ئومێدەوارین، لەم هەلومەرجە سەختەی گەلەکەمانی پێدا تێدەپەرێ، هاوڵاتیانی ناوچە دابرێنراوەکان پارێزراوبن و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش دەستبەرداری کوشتن و ئازاردانی هاوڵاتیانی بێ تاوانبن.
میدیای گۆڕان
31.10.2017
01/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .