د. شۆڕش حاجی، حكومه‌تی شكستخواردو ناتوانێت به‌رگریی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك بکات

د. شۆڕش حاجی، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ شكستی خواردوه‌ له‌ ئیداره‌دانی هه‌رێم و توانای ئه‌وه‌ی نابێت له‌به‌رده‌می حكومه‌تی عێراقدا به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵك بكات، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی پێكبهێنرێت.

د. شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنەوەى گۆڕان، له‌ نوسینێكدا ئەوە دەخاتەڕو کە؛ دەسەڵاتدارانی پارتی‌ و یەکێتی‌ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانیکردنی هەرێم شکستیان هێناوە و گەلەکەمانیان توشی کارەساتێکی گەورە کردوە و بەشێکی زۆری دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستانیان بەفیڕۆدا، بۆیە “وەک چۆن کاک مەسعود دەستی لەکار کێشایەوە ئاواش دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەکار بکێشێتەوە و لەجێگەی ئەو حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی پێکبهێنرێت”.

ئەوەشى رونکردوەتەوە کە؛ ئەرکی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی، ئامادەکاری دەبێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی‌ و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی‌ بۆ پاراستنی ماف‌ و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور‌.

هەروەک ئاماژه‌ به‌وه ده‌كات؛ ئەم حکومەتەی ئێستا ناتوانێ بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات، چونکە شکستخواردون‌ و ئامادەن لەپێناوی مانەوەی خۆیان هەمو تەنازولێک بۆ بەغدا بکەن‌.
07/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .