وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئوسترالیا سه‌ردانی‌ گۆڕان دەکات

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئوسترالیا له‌ به‌غدا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ دەکات.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئوسترالیا له‌ عێراق كه‌ پێكهاتبون له‌ تیم ستاپلتۆن جێگری‌ باڵیۆزی‌ ئوسترالیا له‌ عێراق ‌و براندۆن ود پاشكۆی‌ سه‌ربازی‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئوسترالیا، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان کرد له‌ شاری سلێمانی‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق و قۆناغی‌ دوای‌ ریفراندۆم و هه‌مو ئه‌و ئالۆزییانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا له‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاتوەته‌ ئاراوه.

08/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .