عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی‌ رانیه‌ ‌و پشده‌ر كۆبوونه‌وه‌
هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان له‌ سنوری‌ رانیه‌‌و پشده‌ر، داوای‌ ده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌ كار بكات بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ ناهه‌مواره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

داواكاری‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا خرایه‌ڕوو، كه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕان ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌، له‌گه‌ڵ بازنه‌‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆی‌ رانیه‌ ‌و پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و چۆنیه‌تی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ كرا، هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان داوایانكرد بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بكات.

ته‌وه‌رێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵسوڕاوان داوایانكردن هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان له‌واده‌ی‌ خۆیاندا بكرێن.




.
08/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .