داوا دەکەن گۆڕان به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت

هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان له‌ سنوری‌ ده‌ربه‌ندیخان ‌و قه‌ره‌داغ داواده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی.

عوسمان حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هه‌ڵسوڕاوان و بازنه‌ ‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆی‌ ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و روداوه‌كانی دوای ریفراندۆم و (16) ئۆكتۆبه‌ر ‌و چۆنیه‌تی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ كرا.

هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان داوایانكرد بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بكات و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌واده‌ی‌ خۆیاندا بكرێن، داواشیانكرد گۆڕان به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی.

09/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .