عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: پشكی زۆربه‌ی شكسته‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ستۆی بارزانیدایه‌

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و شكسته‌ی‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستاندا هات، شكستی ریفراندۆمه‌و هاوشێوه‌ی شكستی ساڵی حه‌فتاو پێنجه‌، ئه‌و شكسته‌ی‌ ئێستا شكستی په‌نگخواردوی (25) ساڵی حوكمڕانیه‌، دەشڵێت: سه‌رچاوه‌ی هه‌مو كێشه‌و گرفته‌كانی كوردستان سیستمه‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌ ئێستا بۆ رزگاركردنی میلله‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵی دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانین.

له‌ دیدارێكدا بۆ كه‌ی ئێن ئێن، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت :هه‌رێمی‌ كوردستان توشی شكستێك بوه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی شكستی ساڵی حه‌فتاو پێنجه‌ و به‌رهه‌می‌ (25) ساڵ حكمومكڕانیه‌.

نیگه‌رانیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌رزای‌ رێكخه‌ری‌ گشتیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتوه‌ لایه‌نه‌كان بێده‌نگ بون له‌ئاستی‌ پارتی‌ كاتێك ده‌رگای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ داخست.

رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاشكرایده‌كات له‌گه‌ل هه‌مو ئه‌و داواكاریانه‌ی‌ كردومانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌هاتن به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ ئه‌وا پێشنازو رێگه‌ی‌ تر هه‌یه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بیگرێته‌به‌ر، له‌باره‌ی‌ پشتیوانیه‌كانی‌ شه‌قامیشه‌وه‌ ده‌ڵێت: وه‌ك هه‌میشه‌ خۆمان به‌ پشتیوان‌و داكۆكیكاری‌ داخوازییه‌كانی شه‌قام ده‌زانین.

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش كه‌ ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی‌ به‌یاننامه‌دایه‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسین هه‌ڵوێستی‌ سیاسیش ده‌بێته‌ به‌رنامه‌ و كار و كردار.

09/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .