عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی‌ ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ كۆبوونه‌وه‌
هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان له‌ سنوری‌ ده‌ربه‌ندیخان ‌و قه‌ره‌داغ، داواده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی.

عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هه‌ڵسوڕاوان و بازنه‌ ‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆی‌ ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆم و 16 ئۆكتۆبه‌ر ‌و چۆنیه‌تی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م دۆخه‌ كرا.

هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان داوایانكرد بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بكات و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌واده‌ی‌ خۆیاندا بكرێن، داواشیانكرد گۆڕان به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی.




.
09/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .