وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ مام جه‌لال دەکەن

وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ مام جه‌لال ‌و خانه‌واده‌كه‌ی كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخه‌ری‌ ژوره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ‌و د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ مام جه‌لالیان كرد.

د.یوسف محه‌مه‌د له‌سه‌ر ئارامگه‌ی‌ مام جه‌لال رایگه‌یاند؛ دوای‌ نه‌خۆشكه‌وتن ‌و كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال بارودۆخی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات، نه‌خۆشكه‌وتنی‌ مام جه‌لال بوه‌ هۆی‌ لێكترازانی‌ زیاتری‌ نێوان هه‌رێم ‌وناوه‌ند.

ئاماژەی بەوەشکرد، مام جه‌لال ‌و كاك نه‌وشیروان له‌ ده‌باشان ره‌نگڕێژی‌ قۆناغێكی‌ نوێیان كرد له‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌خۆشكه‌وتنیه‌وه‌ بوه‌ هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ چاكسازییه‌كه‌.

هه‌روه‌ها د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر رایگەیاند؛ مام جه‌لال توانی‌ هاوسه‌نگی‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ زۆر باش له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان دروستبكات.

دواتر وه‌فده‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  سه‌ردانی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان كرد  و  جارێكی‌ تر وه‌فده‌كه‌ی‌ گۆڕان باسیان له‌گرنگی‌ خه‌بات ‌و تێكۆشانی‌ مامه‌ جه‌لال كرد له‌ هه‌مو قۆناغه‌كانی‌ ژیاندا.

12/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .