كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كۆی‌ كه‌ركوك و دوبز و خورماتو به‌ڕێوه‌چو

رێكخه‌ری‌ باژێڕوانه‌كان و رێكخه‌ری ژوری ‌په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی‌ كه‌ركوكیان كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان، ره‌وشی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕێنراوه‌كان تاوتوێكرد.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكخستنی‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا، عوسمانی‌حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی‌خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری ‌په‌یجوریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌، له‌گه‌ڵ بازنه‌ ‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك و خورماتو و دوز و ژوری‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كۆبونه‌وه‌.

عه‌بدولمه‌تین محه‌مه‌د، به‌رپرسی‌ میدیای مه‌كۆی‌ خورماتو به‌ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕانی‌ راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و روداوه‌كانی دوای (16)ی‌ ئۆكتۆبه‌ر ‌و چۆنێتی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ بارودۆخه‌كه‌ كرا.

وتیشی‌: به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت گۆڕان بۆ دۆخی‌ ئێستای‌ كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان خۆی‌ ئاماده‌ بكات.

15/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .